AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ٠٦:١٨

وەزیری دەرەوەی ئێران:

رژێمی زایۆنی وڵام بداتەوە ئەمجارە کوشندەتر لێیدەدەین

رژێمی زایۆنی وڵام بداتەوە ئەمجارە کوشندەتر لێیدەدەین

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی بە ڕژێمی زاێۆنی دا کە لە جێگای خۆی نەبزوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سادق ٢ نووسیویەتی: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێمە بەرگریمان لە خۆمان کرد و تەنیا لە پێگە سەربازی و ئەمنییەکان کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژی لە غەززە و لوبنان، درا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ دانمان بەخۆدا گرت، بۆ ئەوەی شوێن بۆ ئاگربەست لە غەززە بکرێتەوە، ئێستا وڵاممان دایەوە.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: ڕژێمی ئیسرائیل بڕیاری بەرپەرچدانەوە نەدات، ئەو کارەی ئێمە کۆتایی پێدێت. ئەگەر ببزوێت وەڵامی ئێمە بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری ده دات، ئێستا ئەوانەی پشتی ئیسرائیل دەگرن بەرپرسیارێتی گەورەتریان له سەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەڕخوازان له تلاڤیڤ تاکوو نەهێڵن لەو گەمژەییەی خۆیاندا خۆ نوقم کەن.

News ID 52023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha